ئای ئۆ ئێس 10, ئایار 2019

ئەپێکی نایابی کاتەکانی بانگ بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە بۆ ئایفۆن بووەتە خۆڕایی

جێگەی خۆشحاڵییە ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان پەرەپێدەران زۆربەی ئەپەکانیان دەکەنە خۆڕایی یان نرخیان دادەبەزێنن. ئێستاش بە هۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەپی کاتەکانی بانگ بەناوی Ela-Salaty لە لایەن کۆمپانیای ئایفۆن ئیسلامەوە کراوەتە دیاری بۆ موسڵمانان کە پێشتر نرخەکەی ٤.٩٩$ بووە و ئێستا بێ بەرامبەرە بۆ ماوەیەکی کاتی، و ئێمەش لێرەوە بۆ کورد زمانانی بڵاودەیکەینەوە و بەهیوای ئەوەی سودی لێوەربگرن.

شایەنی باسە، ئەم ئەپە لە بەناوبانگترین ئەپەکانی کاتی بانگەکان بۆ تەواوی شارەکانی جیهان بە هی کوردستانیشەوە بە بوونی تایبەتمەندی جیاواز کە لە هیچ یەکێک لە ئەپە هاوشێوەکانی بونییان نییە.

بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس لێرە کرتە بکە.

شایەنی باسە بە زمانی کوردی ئەپی کاتەکانی بانگ بۆ هەر یەک لە ئای ئۆ ئێس و هەروەها ئەندرۆیدیش بوونی هەیە:

ئەپی My Prayers بۆ ئەندرۆید بە زمانی کوردی، کرتە بکە بۆ داگرتن.

ئەپی My Prayers بۆ ئای ئۆ ئێس بە زمانی کوردی، کرتە بکە بۆ داگرتن.

 

دەتوانن سەردانی ئەم بابەتە پەیوەندیدارە بکەن:

ئەپە پێویستەکان بۆ مانگی ڕەمەزان بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دابگرە

بۆچونی تۆ