جۆراوجۆر

کۆمپانیای Delta کار لەسەر تاقیکردنەوەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر لە نێو فڕۆکەدا دەکات

کۆمپانیای Delta AirLines ـی جۆرجی بۆ فڕۆکەوانی کار لەسەر بەدەستخستنی خزمەتگوزارییەکی نوێ و بە خۆڕایی دەکات بۆ سەرنشینەکانی خۆی، ئەویش دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت (Wi-Fi) ـە بە نرخی خۆڕایی.

کۆمپانیاکە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا کار لەسەر تاقیکردنەوەی خزمەتگوزارییەکە دەکات. تاقیکردنەوەکە لە ڕێکەوتی 13 ـی ئەم مانگەدا دەست پێدەکات و ڕۆژانە تەنها بۆ 55 سەرنشین بەردەست دەبێت. ئینتەرنێتەکە سنووردار نییە لە ڕووی بەکارهێنان و ڕێگە بە سەرنشینەکان دەدات کە هەر شتێکیان بە مێشکدا بێت بەکاری بهێنن.

تاقیکردنەوەکەی کۆمپانیاکە لە ژێر ناوی “یەکەم هەنگاو بەرەو هەستپێکردنی بینایی” دەبێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت پێش ئەوەی بە شێوەیەکی تەواو خزمەتگوزارییەکە بەردەست بکرێت، بە چەند تاقیکردنەوەیەکدا تێپەڕ ببێت.

کۆمپانیاکە ناوی ئەو ئامێرە پەخشکەر (ڕاوتەر) ـەی ئاشکرا نەکردووە کە بەکاری دەهێنێت بۆ تاقیکردنەوەی خزمەتگوزارییەکە، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت ئامێری بەخشکەری کەم و مامناوەند و درێژ مەودا بەکار دەهێندرێت لە ماوەی تاقیکردنەوەکەدا. هەروەها ئەو کەسانەی کە بلیتی گەشتکردنی کۆمپانیاکە دەکڕن، پێشوەختە لە ڕێگای ئیمەیڵ یاخود ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە ئەگەر بەشێک بن لە تاقیکردنەوەکە.

لە ئێستادا کۆمپانیای JetBlue ـی ئەمریکی بۆ فڕۆکەوانی تاکە کۆمپانیایە کە ئینتەرنێتی بە خۆڕایی نێو فڕۆکەی بۆ سەرنشینەکانی دابین کردووە.

سەرچاوە :

10 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840