هەواڵ
10, ئایار 2019
فەرمی: وەرزی نۆیەمی یاری فۆرتنایت بەردەستکرا لەسەر سەرجەم سەکۆکان

ستۆدیۆی Epic Games لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا نوێکاری وەرزی نۆیەمی لە یاری Fortnite ڕاگەیاند و تیایدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە یاریەکەدا ئەنجامدا و ئەمانەی خوارەوەش گرنگترینی گۆڕانکاریەکانن.
زیادکردنی شوێنی نوێ:-
- Neo Tilted
- Mega Mall
- ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە Loot Lakeـدا
- ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ناوچەی گڕکانەکەدا
چەکە زیادکراوەکان:-
- Combat Shotgun
- گەڕانەوەی Grenades
چەکە لابراوەکان:-
- Pump Shotgun
- Clingers
- Buried Treasure
- Poison Dart Trap
- Ballons
- Scoped Revolver
- Suppressed Assault Rifle
- Thermal Assault Rifle
شایەنی باسیشە لە ئێستادا Slipstreams زیادکراوە لە دەوری نەخشەکەدا و ئەمەش هاوکارت دەبێت لە ڕۆشتن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بە شێوەیەکی خێراتر، هەروەها چەند دۆخێکی نوێ زیادکراون ئەوانیش Trios و Solid Gold و One Shotـن و چاکسازی باشیان تێدا ئەنجامدراوە.
بێگومان نوێکاری وەرزی نۆیەمی یاری فۆرتنایت لە ئێستادا بەردەستە بۆ داگرتن لەسەر سەرجەم سەکۆکان و قەبارەی نوێکاریەکەش لەسەر پلەیستەیشن 4 دەگاتە 3.3 گێگابایت و لەسەر کۆمپیوتەریش 2.7 گێگابایت هەروەها لەسەر ئێکس بۆکس وەنیش نزیکە لە 2.7 گێگابایتەوە، لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێری نێنتێندۆ سویچیش بە قەبارەی کەمتر بەردەستن.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.