هەواڵ

ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی فەرمی یاری ناوازەی RAGE 2

کۆمپانیای Bethesda بە هاوکاری ستۆدیۆی id Software و Avalanche ڤیدیۆی فەرمی ڕاگەیاندنی یاری RAGE 2ـیان بڵاوکردەوە و بێگومان ئەمەش وا دەکات یاریکەران بە جۆش و خرۆشێکی زیاترەوە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی یاریەکە بن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، هەروەها بە هەمان شێوەی ڤیدیۆی ڕاگەیاندنەکانی پێشوو ئەم ڤیدیۆیەش شێتییەکی زۆری پێوە دیار بوو و لە چەند پارچەیەکیدا باس لە شێوازی یاریکردن و چیرۆک و کەسایەتیە جیاوازەکانی نێو یاریەکە کرا.

ناوازەیی ڤیدیۆکە لە کۆتاییەکەیدایە، تیایدا کۆمپانیای گەشەپێدەر ئاماژە بەوە دەکات و دەزانێت بەشی یەکەمی یاریەکە سەرکەوتوو نەبوو و کۆتاییەکەشی زۆر خراپ بوو هەر بۆیە وا پیشان دەدات بەشی دووەم لە یاریەکە بەو شێوەیە نابێت و هەمان هەڵەی پێشوو دووبارە ناکەنەوە، یاری RAGE 2 بڕیارە لە بەرواری 14/5/2019ـدا بە فەرمی ڕابگەیەنرێت لە کۆگای ستیم بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و بێگومان لەسەر هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەنیش بەردەست دەبێت.

بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری RAGE 2 بن:-

10 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
801