هەواڵ
12, نیسان 2013
گروپی هاككه‌رانی جیهانی ناسراو به (ئه‌نۆنیمۆس) و په‌یامێكی تازه.

سڵاوی خوای گه‌وره له گشت لایه‌كتان، وه‌ك ده‌زانن چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا گروپی هاككه‌رانی ئه‌نۆنیمۆس گه‌وره‌ترین هێرشیان ئه‌نجام دا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه و پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی ئیسرائیل كه به گه‌وره‌ترین هێرشی ئه‌لیكترۆنی دا ده‌نرێت له مێژوو دا، كه زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌م هێرشه به زیاتر له 3 ملیار دۆلار خه‌ملێندراوه.
دوای ئیسرائیل گروپی ناوبراو ئه‌مجاره‌یان په‌یامێكی جیاواز تری پێیه و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ووڵاتێكی عه‌ره‌بیه كه ئه‌ویش وڵاتی بچووك كه خۆیان ئاماژه‌یان پێداوه ووڵاتی (قه‌ته‌ره).
له په‌یامه‌كه‌یاندا گروپی ناوبراو ده‌ڵێت:
ئه‌مه په‌یامێكی كراوه‌یه بۆ گشت به‌كارهێنه‌رانی ئنته‌رنێت كه داوای ئازادی ده‌كه‌ن و خزمه‌تگوزاری هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و ئیسرائیل ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له سه‌ره‌تا دا ئاگادریهكمان هه‌یه بۆ گشت ئه‌ندامانی (ئه‌نۆنیمۆس) له هه‌ر شوێنێكی جیهان كه هه‌ن، هێرشه‌كانی سه‌ر ئیسرائیل سه‌ركه‌وتنێكی دره‌وشاوه بوو له ئه‌ركه‌كانتان و ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر باش بوون.
ئه‌م هێرشانه جولانه‌وه‌یه‌كی ره‌مزی ئێمه بوون و كه پێشتریش جه‌ختمان له‌سه‌ر كردۆته‌وه وه تێده‌كۆشین بۆ پشتگیریه‌كی بێ مه‌رجه بۆ گه‌لی فه‌له‌ستینی دژی قه‌واره‌ی زایۆنی داگیركه‌ر.
ئه‌ندامانی (ئه‌نۆنیمۆس) وه گروپی “ريبال المتمردون” و”بلاك هات” و”فلّاقة” و “تونيزين هاكرز” ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه هێرشی داهاتوومان بریتی ده‌بێت له لێدانی دامه‌زراوه و پێگه ئه‌لیكترۆنیه حكومیه‌كانی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ده‌بێت و به‌م نزیكانه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م هێرشه به ناوی (هێرشی قه‌ته‌ر) ناونراوه وه ئامانجه‌كه‌ی دیاره و پاشانیش به هۆی سه‌رپێچی كردنی به‌رده‌وام و هاوكاری كردنی به‌رده‌وامی حكومه‌تی قه‌ته‌ری بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل.
دروشمی ئەنۆنیمەس:
ئێمە نەناسراوین… ئێمە ئاپۆڕەی خەڵکین… ئێمە نابورین… ئێمە لەبیر ناکەین…
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.