ئەندرۆید

ئێستا گووگڵ پلەی پێشنیاری سڕینەوەی ئەپە بەکارنەهێنراوەکانت بۆ دەکات

ئەگەر یەکێک بیت لەو کەسانەی بەردەوام و بە شێوەیەکی زۆر ئەپ و یاریەکان لە کۆگای گووگڵ پلەیەوە دادەگریت ئەوا لە ئەنجامدا ژمارەیەکی فراوان لە ئەپی بەکارنەهێنراوت بۆ دەمێنێتەوە، بێگومان لەوانەیە لەو کاتەدا ئەپەکە پێویست بووبێت بەڵام لەگەڵ تێپەڕینی کات ئەپەکە بەکارناهێنین و بیرمان لای نامێنێت کە بیسڕینەوە.

هەر بۆیە لە ئێستادا کۆگای گووگڵ پلەی هەڵدەستێت بە ئاگادارکردنەوە یاخود پێشنیارکردن بۆ بەکارهێنەر هەتاوەکو ئەو ئەپانەی ماوەیەکی درێژە بەکارینەهێناون بیسڕێتەوە، ئەمەش زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید تێبینیان کرد لە مۆبایلەکانیاندا بە شێوەیەک ئاگادارکردنەوەیەکیان پێدەگەیشت لە لایەن کۆگاکەوە کە ئەو ئەپانەی بەکاریناهێنن بیسڕنەوە.

هەروەک لە وێنەکانی سەرەوەشدا دیارە کاتێک بەکارهێنەر ئاگاداریەکە دادەگرێت ئەوا ڕاستەوخۆ لیستێکی بۆ دەکرێتەوە تیایدا سەرجەم ئەو ئەپانەی بەکاریناهێنێت بوونی هەیە و لە تەنیشتیەوە ئاماژەش بە قەبارەی هەر ئەپێک دراوە، سەبارەت بە بەردەستبوونی تایبەتمەندیەکە ئەوا لەوانەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست بکرێت بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەگەر هەیە تایبەتمەندیەکە بەردەست نەکرێت چونکە سەیر نییە هەندێک کات تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکرێت لەسەر کۆگاکە بەڵام پاش ماوەیەک دەسڕێنەوە.

سەرچاوە:-

  • Tech-WD

 

11 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
801