هەواڵ

بە فەرمی ڕاگەیاندنی یاری Predator: Hunting Grounds

ڕۆژی ڕابردوو لە میانەی چالاکیەکانی پەخشی State of Playـدا بە فەرمی Sony PlayStation یاری Predator: Hunting Groundsـی ڕاگەیاند، هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە یاریەکە کەسایەتی بەناوبانگی Predatorـی تێدا دەبێت، یاریەکە لە ئێستادا گەشەیپێدەدرێت و بیرۆکەکەشی بە تەواوی هاوشێوەی هەردوو یاری Dead by Daylight و Friday The 13thـە.

لە بارەی شێوازی یاریکردن لە Predator: Hunting Groundsـدا ئەوا تۆو هاوڕێکانت لە CO-OPـدا یاری دەکەن و تیایدا پێویستە لەسەرتان کەسایەتی Predator بکوژن کە لە هەمان کاتدا ئەم کەسایەتیەش لە لایەن یاریکەرێکی ڕاستەقینەوە یاری پێدەکرێت بە واتایەکی دیکە یاریەکە سەرهێڵە 4 کەس لە دژی 1 کەس شەڕ دەکەن.

هەروەک ئاماژەمان پێدا یاریەکە هێشتاش گەشەیپێدەدرێت و بەرواری ڕاگەیاندنیشی لە ساڵی 2020ـدا دەبێت، بەڵام ئاشکراشە یاریەکە تایبەت دەبێت بۆ سەکۆی پلەیستەیشن 4 بە پێی ئەوەی یاریەکە لە بڵاوکردنەوەی کۆمپانیای سۆنیە و وا دیارە بەردەست نابێت بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر.

بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاریەکە بن:-

11 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891