10
هەواڵ 12, ئایار 2019

ئێستا دەتوانیت یاری Minecraft بە خۆڕایی تاقیبکەیتەوە

ئەگەر نەڵێم هەموومان ئەوا بێگومان زۆرینەمان گوێبیستی یاری Minecraft بووین و ناوبانگیمان بیستووە کە یەکێکە لە پڕفرۆشترین یاریەکان لە مێژوودا و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە، هەر لەم بارەیەشەوە و بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یاریەکەوە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاریدا تاقیکردنەوەی یاریەکە بکاتە خۆڕایی بۆ سەرجەم بەکارهێنەران.

شایەنی باسە هەرچەندە دەتوانیت یاریەکە بە خۆڕایی تاقیبکەیتەوە بەڵام ناتوانیت هاوشێوەی جۆرە بە پارەکە شەڕ لەگەڵ دوژمنەکان بکەیت و لەناویان ببەیت بەڵکو تەنها دەتوانیت شت بنیاد بنێیت و بیڕووخێنیت، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت لە ڕێگای بەستەرێکی تایبەتەوە بانگهێشتی 9 هاوڕێی بکات هەتاوەکو بەیەکەوە یاریەکە تاقیبکەنەوە.

بەڵام لەوانەیە لە کاتی تاقیکردنەوەت بۆ یاریەکە ڕووبەڕووی کێشەیەکی بێزارکەر ببیتەوە ئەویش وەک ئاشکرایە یاریەکە تەنها لە ڕێگای وێبگەڕەوە ئەنجام دەدرێت هەر بۆیە کاتێک وێبگەڕەکە دادەخەیتەوە ڕاستەوخۆ ئەو چالاکیانەی ئەنجامتداون لە یاریەکەدا دەسڕێتەوە بە واتایەکی دیکە ناتوانیت وەک جۆرە بە پارەکە قووڵ ببیتەوە لە یاریەکە و بە ئارەزووی خۆت تاقیبکەیتەوە، بۆ تاقیکردنەوەی یاریەکە ئەوەی پێویستە لە سەرت سەردانیکردنی ئەم ماڵپەڕەی خوارەوەیە لە ڕێگای وێبگەڕێکەوە.

ماڵپەڕی Minecraft:-

تاگەکان Minecraft
بۆچونی تۆ