هەواڵ

هواوەی بە فەرمی جۆرێکی تایبەتی لە مۆبایلی Huawei Y7 Prime 2019 ڕاگەیاند

وەک ئاشکرایە کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی Huawei Y7 Prime 2019ـی لە مانگی 1ـی ڕابردوودا ڕاگەیاند، بەڵام کۆمپانیای ناوبراو لە ئێستادا بڕیاریدا جۆرێکی دیکە لە مۆبایلەکە بەردەست بکات. جۆرە نوێیەکە لەوەدا جیاوازە بەشی پشتەوەی خاوەنی بەرگ یاخود پێستێکی دەستکردە لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 64 گێگابایت، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی Y7 Prime 2019 ئەوا وەک خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکان:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 506
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری EMUI 8.2
  • کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
  • بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 10 وات
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی جێگیرکراوە
  • نرخ: 220 دۆلار
  • بەرواری بەردەستبوون: لە ئێستادا بەردەستە لە پاکستان و دیار نییە چ کاتێک بەردەست دەبێت لە بازاڕەکانی دیکە

12 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
801