10
ئەندرۆید 12, ئایار 2019 بۆچوون

کۆمپانیای HTC وەشانی Android Pie ڕەوانەی ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی دەکات

هەرچەندە ماوەیەکی زۆر بەسەر ڕاگەیاندنی وەشانی Android Pie تێپەڕیوە و گووگڵیش لە ماوەی ڕابردوودا وەشانی نوێی Android Q ـی ڕاگەیاند، بەڵام هەندێک کۆمپانیا ماون کە تاوەکو ئێستا وەشانی Android Pie ـیان بۆ ئامێرەکانیان ڕەوانە نەکردووە. کۆمپانیای HTC ـی تایوانیش بەڵێنی ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie ـی بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی دا.

لە جیوەیەکی هەژماری فەرمی کۆمپانیای HTC لە تویتەر، کۆمپانیاکە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie ـی بۆ هەریەکە لە مۆبایلەکانی U11 و +U11 و +U12 ڕاگەیاند. ڕێکەوتی ڕەوانەکردنی وەشانەکە بۆ مۆبایلە ناوبراوەکان جیاوازییان هەیە، ڕێکەوتەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

  • مۆبایلی HTC U11: لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا (5).
  • مۆبایلی +HTC U11: لە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوودا (6).
  • مۆبایلی +HTC U12: لە سەرەتاکانی مانگی داهاتوودا (6).

هاوکات کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بە یەک جار ڕەوانەکردنی وەشانەکە بۆ مۆبایلە دیاریکراوەکان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا ئەنجام نادرێت، ڕەنگە لە زۆرینەی ناوچەکاندا درەنگتر وەشانەکە بۆ مۆبایلە دیاریکراوەکان ڕەوانە بکرێت وەک لە ڕێکەوتە نووسراوەکەی سەرەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ