هەواڵ
13, ئایار 2019
نینجا وەک ڕێزێک بۆ بینەرە موسڵمانەکان کامێراکەی دەکوژێنێتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا

Richard Tyler Blevinsـی ناسراو بە نینجا کە یەکێکە لە ستریمەرە بەناوبانگەکان و بەردەوام پەخشی ڕاستەوخۆی ئەنجامدانی بۆ یاریەکان هەیە لە ماوەی ڕابردوودا وەک ڕێزێک بۆ بینەرە موسڵمانەکان هەڵدەستێت بە کوژاندنەوەی کامێرا لە کاتێکدا خواردن دەخوات، نینجا ڕۆژانە زۆرینەی کاتەکانی لە پەخشی ڕاستەوخۆی یاریەکاندا ئەنجام دەدات بۆیە وەکو هەر مرۆڤێکی ئاسایی بێگومان پێویستی بە خواردن دەبێت.
ناوبراو لە یەکەم و ڕۆژ و دووەم ڕۆژی ڕەمەزاندا کاتێک لە پەخشی یاریەکاندا بوو و خواردنی دەخوارد هەندێک لە بینەرە موسڵمانەکان لە لێدوانەکان بۆ نینجایان نووسیبوو کە بەڕۆژوون، هەر بۆیە نینجاش بڕیاریدا وەک ڕێزێک بۆ بینەرەکانی و هەتاوەکو کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان بە هیچ شێوەیەک لە کاتی پەخشەکاندا خواردن نەخوات، بێگومان ئەمەش جێی خۆشحاڵیە ناوبراو ڕێز لە بیروڕای بینەرەکانی دەگرێت و هەستیان بریندار ناکات.
بینەری پەخشەکەی نینجا بن تیایدا داوای لێبووردن دەکات و کامێراکەی دەکوژێنێتەوە:-
https://youtu.be/ngb30wG0wIM
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.