هەواڵ 13, ئایار 2019

هەر ئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی دەتوانیت یاری Monster Hunter World بەخۆڕایی تاقیبکەیتەوە

کۆمپانیای Capcom بە فەرمی لە ماوەی ڕابردوودا تاقیکردنەوەیەکی خۆڕایی بۆ یاری Monster Hunter World ڕاگەیاند، ئەم تاقیکردنەوە خۆڕاییەش بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4ـە و لە ئێستاوە بەردەستە هەتاوەکو بەرواری 20/9/2019 واتە ماوەی 7 ڕۆژێکت لە بەردەمدایە بۆ تاقیکردنەوەی یاریەکە.

لەم تاقیکردنەوە خۆڕاییەدا دەتوانیت بەشێک لە چیرۆک و دۆخی ئۆنلاین و کۆمەڵێکی زۆریش لە داوکاریە گرنگەکانی نێو یاریەکە جێبەجێ بکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ویستت جۆری بە پارەی یاریەکە بکڕیت ئەوا ڕاستەوخۆ سەرجەم پێشکەوتنەکانت دەگوێزرێتەوە بۆ جۆری بە پارەکە. یاری Monster Hunter World لە ئێستادا بەردەستە بۆ کڕین لەسەر کۆگای ستیم بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و بێگومان بەردەستیشە بۆ بەکارهێنەرانی هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن.

بۆ ئاشنا بوون بە یاریەکە بینەری ئەم گەیم پلەیەی خوارەوە بن:-

تاگەکان Monster Hunter World
بۆچونی تۆ