هەواڵ 13, ئایار 2019

نیشانەکان ئاماژە بە هاتنی یاری Red Dead Redemption 2 دەدەن بۆ ئامێری کۆمپیوتەر

وا دیارە بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەریش چیدیکە بێبەش نابن لە چێژوەرگرتن و تاقیکردنەوەی یاری ناوازەی Red Dead Redemption 2 ئەمەش بە پێی هەندێک لە نیشانەکان کە ئاماژە بە هاتنی یاریەکە دەدەن بۆ ئامێری کۆمپیوتەر، نیشانەی ئەم جارەش تێبینی دەکەین لە پەڕگەی پێشبینەی کاری یەکێک لە کارمەندە پێشووەکانی ستۆدیۆی Rockstar Games.

لەو پێشینەی کارەدا کە لە پەڕگەی تایبەت بە خۆی لە ماڵپەڕی LinkedInـدا ئاماژەی پێکردووە ئەو یاریانەیە لە ماوەی ڕابردوودا کاری لەسەر کردوون، بە شێوەیەک ئەم کارمەندە لە ساڵی 2010ـەوە هەتاوەکو مانگی 10/2016 واتە شەش ساڵ و پێنج مانگ لەم ستۆدیۆیەدا بەردەوام بووە و کاری کردووە لەسەر یاریەکانی Max Payne 3 و Grand Theft Auto V و Red Dead Redemption 2.

ئەوەی لێرەدا شایەنی ئاماژە پێدانە و پەیوەندی بە یاری Red Dead Redemption 2 هەیە دەرکەوتنی ئەو سەکۆیانەیە کە یاریەکەی لەسەر بەردەستە ئەوانیش پلەیستەیشت 4 و ئێکس بۆکس وەن و لە کۆتاییشدا کۆمپیوتەر، هەرچەندە ئێمە هەتاوەکو ئێستا بینەری ڕاگەیاندنی یاریەکە نەبووین لەسەر کۆمپیوتەر بەڵام پاش ئەم نیشانەیە وا دیارە یاریەکە ئەگەر بەردەستبوونی بۆ کۆمپیوتەر هەیە. لە بارەی بەرواری ڕاگەیاندنی Red Dead Redemption 2 پێشبینییەکان دەڵێت لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 یان لە سەرەتاکانی ساڵی 2020ـدا دەبێت.

وێنەی پێشینەی کاری کارمەندەکەی پێشووی ستۆدیۆی Rockstar Toronto:-

تاگەکان Red Dead Redemption 2
بۆچونی تۆ