ئاسایشی ئەلیکترۆنی
14, ئایار 2019
هەڵەیەکی تویتەر بووە هۆی هەڵگرتن و هاوبەشیپێکردنی داتا شوێنییەکانی بەکارهێنەرانی iOS

تویتەر ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هەڵەیەکی بێ مەبەست، داتا شوێنییەکانی بەکارهێنەرانی iOS هەڵگیراون و بۆ یەکێک لە کۆمپانیا هاوبەشەکانیان هاوبەشی پێ کراون.
لە جیوەیەکی هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە کارمەندەکانیان هەڵەیەکیان دۆزیوەتەوە و چارەسەریان کردووە کە بووە هۆی هەڵگرتن و هاوبەشیپێکردنی داتا شوێنییەکانی بەکارهێنەرانی سیستەمی iOS بە بێ کاراکردنی تایبەتمەندییەکە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە. ئەم هەڵەیە ئەو کەسانەی گرتبووەوە کە لە هەژمارێک زیاتریان بەکار دەهێنا. هەر بۆیە داتا شوێنییەکانی هەڵ دەگرتن و بۆ یەکێک لە کۆمپانیا هاوبەشەکانی کۆمپانیاکە هاوبەشی پێ دەکردن.
بە مانایەکی دیکە، داتا شوێنییەکانی ئەو بەکارهێنەرانەی تویتەر ڕەوانەی کۆمپانیایەکی هاوبەشی بازرگانی تویتەر کراون، بەڵام پلان بۆ داڕێژراو و بە مەبەست نەبووە، هەر بۆیە کۆمپانیا هاوبەشەکە لە داتاکانی نەکۆڵیوەتەوە و بڵاوی نەکردوونەتەوە.
هەروەها تویتەر دەڵێت پێشووتر کۆمپانیا هاوبەشەکەیان بۆ ماوەیەکی زۆر کەم داتا شوێنییەکانی هەڵگرتبوو و سڕیبویانەوە.
بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هەژمارەکەت، سەردانی ڕێکخستنەکانی هەژمارەکەت بکە لە تۆڕەکەدا.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.