هەواڵ

یاری Days Gone لە هەفتەی سێیەمیدا سەرکەوت بەسەر یاریەکانی دیکەدا و بووە پڕفرۆشترینیان

بە فەرمی لە ماوەی ڕابردوودا فرۆشی یاریەکان ڕاگەیەنرا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تیایدا یاری Days Gone بووە پڕفرۆشترینی یاریەکان و سەرکەوت بەسەر سەرجەمیاندا، بێگومان پێشبینی دەکرا پاش ڕاگەیاندنی یاری Mortal Kombat 11 سەربکەوێت بەسەر سەرجەم یاریەکاندا و ببێتە پڕفرۆشترین یاری بەڵام وا دیارە بەم شێوەیە نەبوو.

چونکە یاری Days Gone ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و بە شێوەیەکی بەردەوام فرۆشەکانی ڕوو لە زیاد بوون دەکات و ئەمەش وا دەکات لە یاریەکە ببێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین یاریەکانی ساڵی 2019 لە ڕووی فرۆشەوە، بێگومان پێویستە چاوەڕێی هەواڵێکی لەم شێوەیە ببین چونکە هەمیشە بەرهەمەکانی سۆنی ناوازەن، شایەنی باسە یاریەکە لە هەفتەی سێیەمیدا و هەتاوەکو ئێستاش پڕفرۆشترینی یاریەکانە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

یاری Days Gone لە ئێستادا تەنها بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4 و نرخی 60 دۆلارە.

لیستی 10 پڕفرۆشترینی یاریەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا:-

  • Days Gone
  • Mortal Kombat 11
  • FIFA 19
  • Red Dead Redemption 2
  • Grand Theft Auto V
  • Mario Kart 8 Deluxe
  • Tom Clancy’s The Division 2
  • New Super Mario Bros U Deluxe
  • Forza Horizon 4
  • Super Smash Bros Ultimate

14 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
801