ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی Discord ئاهەنگ دەگێڕێت بە بۆنەی تێپەڕاندنی بۆ 250 ملیۆن بەکارهێنەر + ئاشنابە بە گرنگترین دەستکەوتەکانی کۆمپانیا

ئەپی Discordـی خۆشەویست لە لای گەیمەران لە ئێستادا ئاهەنگ دەگێڕێت بە بۆنەی تێپەڕاندنی 250 ملیۆن بەکارهێنەر بۆ ئەپەکەیان ئەمەش بێگومان بەرەوپێشچوونێکی گرنگە بۆ کۆمپانیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا. پێم وابێت زۆرینەمان ئەپەکە دەناسین بەڵام هێشتاش لەوانەیە هەندێکتان زانیاریتان لە بارەیەوە نەبێت.

ئەپی Discord یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی پەیوەندیکردن لە نێوان یاریکەران، بێگومان منیش وەک بەکارهێنەرێکی ئەپەکە و لەو ماوە درێژەی بەکارمهێناوە زۆر لێی ڕازیم و ڕووبەڕووی کێشە نەبوومەتەوە لە کاتی بەکارهێنانم بۆی، بە دڵنیاییەوە تۆش ئەپی دیسکۆردت پێویست دەبێت ئەگەر یەکێک بیت لەو کەسانەی یاریەکان ئەنجام دەدەیت بە نموونە یاری پەبجی.

خوودی خۆم لە کاتی یاریکردنم لەگەڵ هاوڕێیانمدا لە پەبجی دووچاری کێشەی نەمانی دەنگ دەبووینەوە ئەمەش وایدەکرد پەیوەندیەکی باش لە نێوانمان نەبێت، هەربۆیە ئەپی Discordـمان بەکارهێنا وەک چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە، بێگومان ئەپەکە لە کاتی بەکارهێناندا بە هیچ شێوەیەک دەنگی نێو یاریەکە تێک نادات و بە جۆرایەتیەکی بەرز و پێویستی بۆ کەمترین خێرایی هێڵێ ئینتەرنێت هەڵدەستێت بە پەیوەستکردنی یاریکەران بە یەکدی.

بێگومان کۆمپانیای ناوبراویش لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا چەند دەستکەوتێکی گرنگی بە دەستهێناوە و گرنگترینیشیان ئەمانەی خوارەوەیە:-

  • تێپەڕاندنی بۆ 250 ملیۆن بەکارهێنەر
  • زیاتر لە 56 ملیۆن بەکارهێنەر مانگانە ئەپەکە بەکاردەهێنن
  • ڕۆژانە زیاتر لە 850 ملیۆن نامە لە ڕێگای ئەپەکەوە دەنێردرێت
  • ساڵانە زیاتر لە 25 ملیار نامە دەنێردرێت لە ڕێگای ئەپەکەوە
  • کۆمپانیای گەشەپێدەر لە ئێستادا ژمارەی کارمەندەکانی گەیشتووەتە 165 کارمەند

لەگەڵ ئەم دەستکەوتانەی سەرەوە کۆمپانیا چەند ڕاژەیەکی گەورە و بەناوبانگی تایبەت بە یاریەکانی لەسەر دروستکراوە و گرنگترینیشیان ئەمانەی خوارەوەن:-

  • Fortnite
  • SpellBreak
  • PUBG Mobile
  • Clash Royale
  • Minecraft
  • ZombsRoyale
  • Rainbow Six Siege

14 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888