10
هەواڵ 15, نیسان 2013

ئەمریکا و چین ڕێکدەکەون لەسەر کەمکردنەوە و سنوردانان بۆ هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

cham

جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ چین ڕێککەوتوون لەپێناو دروستکردنی چەند دەستەیەکی یەکگرتوو بۆ کەمكردنەوە و سنوردانان بۆ هێرشە ئەلیکرترۆنییەکان. کێری لەماوەی سەردانەکەیدا لە ڕۆژی شەممە ئاماژەی بەوەکردووە کە هێشرشە دووبارەبووەکانی هاکكەرەکانی ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر زیانی ئابووری زۆری بۆ سەر هەردووڵات هەیە. ئەوەیشی بۆ قسەکانی زیادکرد کە ئەم هێرشانە تەنها کاری لەم دوو وڵاتە نەکردووە بەڵکو ئەم هێرشە سەردەمیانەی کە بە هێرشی ئەلیکترۆنی ناسراوە زۆربەی وڵاتانی تری جیهانی گرتووەتەوە و کاریگەربوون پێیان.

جێگای ئاماژەیە ئەم ڕێکەوتنە لەدوای شیکردنەوە و لێکدانەوەی شارەزایانی بواری تەکنەلۆژی بۆ ئەم باردودۆخە و دواهەمینیشیان ڕۆژنامەی نیۆرک تایمزە کە ناوی ئەم جەنگەیشی بە جەگی سارد ناوبردووە. شایەنی باسە جۆن کێری هیچ ڕوونکردنەوەیەکی تری نەداوە سەبارەت بە دروستکردنی ئەم دەستانە و ستراتیژییەتی ئیشکردنیان لەگەڵ چین.

سەرچاوە TheNextWeb + Aitnews

تاگەکان هەواڵ
بۆچونی تۆ