10
ئای ئۆ ئێس 16, ئایار 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Adobe دەست دەکات بە بەردەستکردنی ئەپی Photoshop بۆ ئایپاد بە شێوەی تاقیکاری

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای Adobe ڕایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەپی Photoshop بۆ ئامێرەکانی ئایپادی ئەپڵ بەردەست دەکەن. کۆمپانیاکە دەست دەکات بە بەردەستکردنی ئەپی Photoshop بۆ ئامێرە ناوبراوەکە بە شێوەی تاقیکاری.

بە پێی پێگەی 9to5Mac، هەندێک لە بەژداربووانی خزمەتگوزاری Creative Cloud ـی کۆمپانیای Adobe لە 2 شەوی ڕابردوودا ئیمەیڵیان لە لایەن کۆمپانیاکەوە بە دەست گەیشتووە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە بانگهێشت کراون بۆ تۆماربوون لە پڕۆگرامی تاقیکاری ئەپی Photoshop بۆ ئامێری ئەپڵ ئایپاد.

هاوکات کۆمپانیاکە فۆڕمێکی تایبەت بەو کەسانە درووست کردووە کە خوازیارن خۆیان تۆمار بکەن بۆ بە دەستهێنانی ئەپی Photoshop بۆ ئایپادەکانیان(کرتە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە).

ئەپی Photoshop CC بۆ ئایپاد بەهێزترین ئەپی دەستکاریکەری وێنەیە کە تا ئێستا بۆ iOS و تەنانەت Android ـیش ڕاگەیەندرابێت. ئەپەکە توانای وێنەکێشان و نەخشاندنی Illustrator ـی هەیە. دەتوانین بڵێین هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ Photoshop ـی کۆمپیوتەردا، چونکە خاوەنی چینەکان و ڕووکارەکان و دیاریکەرەکان و گۆڕینەکان و فڵچەکانە. هەروەها لە هەمووی گرنگتر، پشتگیری لە پاشگری PSD ـی پەڕگەکان دەکات، هەروەک کۆمپیوتەر.

تاوەکو ئێستا زانیاری تەواوەتی لەسەر ئەپەکە و کاتی بەردەستکردنی لە بەر دەستدا. بەڵام بە ڕاگەیاندنی تۆماربوون بۆ بەدەستهێنانی وەشانی تاقیکاری، وا دیارە گشت کارەکانی تەواو بووە و ئامادەیە بۆ بەردەستکردن.

پێداچوونەوەیەکی پێگەی The Verge تایبەت بە ئەپەکە لە ئایپاددا:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ