هەواڵ

فەرمی: وەشانی 9.01 بۆ بەکارهێنەرانی یاری فۆرتنایت بەردەستکرا

ستۆدیۆی Epic Games بە فەرمی وەشانی 9.01 لە یاری فۆرتنایت بەردەستکرد و تیایدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری وەک زیادکردنی هەندێک چەک و سڕینەوەی هەندێکی تری تێدا ئەنجامداوە، گۆڕانکارییەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.

گۆڕانکارییەکانی وەشانی 9.01ـی فۆرتنایت:-

  • زیادکردنی چەکێک بە ناوی Tactical Assault Rifle، ئەم چەکە نوێیە فیشەکی Light Ammo بەکاردەهێنێت و بە سێ جۆر بەردەستە ئەوانیش Rare و Epic و Legendaryـن و دەتوانرێت لەسەر زەوی یاخود لە سندوقی گەنجینەکان یاخود لە Vending Machines أو Supply Dropsـدا دەستت بکەوێت
  • کەمکردنەوەی بەرگەگرتنی Baller لە ڕێژەی 200ـەوە بۆ 150
  • سڕینەوەی چەکی Compact SMG بە تەواوەتی لە یاریەکە
  • کەمکردنەوەی هێزی چەکی Drum Gun بە شێوەیەک ڕێژەی زیانگەیاندنی بووەتە 22/23 بۆ هەر تەقەیەک لە کاتێکدا پێشووتر 26/27 بووە بۆ هەر فیشەکێک

16 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888