ئامێرە هەمەجۆرەکان 16, ئایار 2019

ئینستەگرام ئەپی Directـی ڕکابەری سناپچات دادەخات

ئینستەگرام ڕایگەیاند کە ئەپی Direct لە کۆگاکانی ئەپڵیکەیشن دەسڕێتەوە. ئەم ئەپە کە سەرلەبەری هاوشێوەی سناپ چات بوو و مەبەست لێی ڕکابەریکردنی بوو  بەڵام تەمەنی کۆتایی پێ دێت و دادەخرێت.

لە چەند مانگی داهاتوودا ئینستەگرام ئەپی Direct دادەخات و گشت چاتەکان کە لە ڕێگەیەوە ئەنجام دراون دەگوازێتەوە ئەپی ئینستەگرام.

شایەنی باسە، ئینستەگرام بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەم ئەپەدا هەبوون و گواستنەوەیان بۆ ئەپی سەرەکی ئینستەگرام. هەروەک ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە ئینستەگرام سەرقاڵی بەردەستکردنی تایبەتمەندی بەکۆدکردنی پەیامەکان و سەیرکردنی ڤیدیۆ لەگەڵ هاوڕێیان و هەروەها بەردەستکردنی چاتە لەسەر وێب واتە کۆمپیوتەر.

لە مانگی ٨ی ٢٠١٧، ئینستەگرام ئەم ئەپەی واتە دایرێکتی لە چەند وڵاتێکی دیاریکراو وەکو تاقیکردنەوە ڕاگەیاند، کە ئەمە دوای چوار ساڵ بوو لە بەردەست بوونی چات واتە بەشی دایرێکت لە ئینستەگرام خۆی.

لە ڕاستیدا، ئینستەگرام بە باشی کاری لەسەر ناساندنی ئەم ئەپە نەکرد و هەوڵی نەدا لە وڵاتی تریش بەردەستی بکات، هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەم وڵاتانەی کە وەکو تاقیکردنەوە بەردەستی کرد سەرەنجی بەکارهێنەرانی بۆ لای خۆی ڕانەکێشا.

بێگومان جێگەی سەرسوڕمان نییە کە ئینستەگرام ئەم ئەپڵیکەیشنە دادەخات، چونکە فەیسبووک بە لاساییکردنەوەی ئەپە سەرکەوتووەکان ناسراوە و هەمیشە هاوشێوەکانیان بەردەست دەکات، بەڵام کە سەرکەوتوو نەبوو لە ڕاکێشانی سەرەنجی بەکارهێنەران ئەوا کۆتاییان پێ دەهێنێت.

سەرچاوە :
تاگەکان Direct Facebook Instagram
بۆچونی تۆ