سامسۆنگ

لە ئێستاوە گالەکسی S10 5G بە نرخی دەستپێکی 1,300$ لە ئەمریکا بەردەستە

لە چەند مانگی ڕابردوودا و لە بۆنەیەکی تایبەتدا، سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی S10 5G ـی وەکو یەکەم مۆبایلی پشتگیری خۆی لە تۆڕی 5G و چوارەم مۆبایلی زنجیرەی گالەکسی S10 نمایشکرد. ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ بە هاوکاری کۆمپانیای Verizon ـی ئەمریکی، مۆبایلی گالەکسی S10 5G ـی بەردەستکرد.

مۆبایلەکە ئێستا یەکەم مۆبایلی بەردەستە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات. لە ئێستادا تەنها لە کۆمپانیای Verizon بەردەستە بۆ کڕین، وە لە داهاتوودا لە سایتی فەرمی سامسۆنگ و کۆمپانیا پەیوەندییەکانی دیکەش بەردەست دەکرێت. نرخی مۆبایلەکە 1,300$ ـە بۆ بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت و بۆ بژاردەی بیرگەی 512 گێگابایتیش نرخی 1,400$ ـە. هەروەها بە ڕەنگەکانی ڕەش و سیلڤەر بەردەستە.

هاوکات کۆمپانیای Verizon بژاردەی تایبەتی ئینتەرنێتی مانگانەی تایبەت بە کڕیارانی مۆبایلی گالەکسی S10 5G بەردەست کردووە. هەروەها کڕیاران دەتوانن مانگانە بە بڕی 55,16$ پارەی مۆبایلەکە بدەن لە جیاتی ئەوەی بە یەکجار پارەی مۆبایلەکە بدەن.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Samsung Galaxy S10 5G:

  • ڕوونما: قەبارە 6.7 ئینج لە بە وردی نیشاندانی1.440 بە 3.040 لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED، خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
  • گرافیک: Adreno 640.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 256 و 512 گێگابایت.
  • ئەستووری: 7.9 ملیمەتر.
  • کێش: 198 گرام.
  • پاتری: 4.500 ملی ئەمپێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
  • کامێرای پشتەوەیەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4.سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. چوارەم: هەستەوەری 3 دووری قوڵایی hQVGA.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 10 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.9. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو.
  • دەرچە: USB-C، بیستۆک.
  • دەنگ: AKG.
  • ڕایەڵە: Bluetooth 5.0 ، WiFi 6 ، 5G.
  • ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی، سیرامیکی ڕەش، سیرامیکی سپی.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
سەرچاوە :
16 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
689