مۆبایل و تابلێت
17, ئایار 2019
کۆمپانیای Asus مۆبایلی Asus ZenFone 6 ـی بە کامێرای سوڕاوەی 48 مێگاپێکسڵ و پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ڕاگەیاند

کۆمپانیای Asus بە مۆبایلێکی نوێ و ئاستبەرزەوە درێژەی دا بە زنجیرە مۆبایلی ZenFone و نەوەی شەشەمی لە زنجیرەکە بە خاوەن کامێرای سووڕاوە و تایبەتمەندی بەرزەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلە نوێیەکەی Asus خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.4 ئینج لە جۆری LCD و بە ڕوونی +FHD، ڕوونماکەی پڕاوپڕە و هیچ نۆچێک لەسەری بوونی نییە، سوپاس بۆ کامێرا سووڕاوەکەی. خاوەن 2 کامێرای سووڕاوەیە بە ڕوونی 48 و 13 مێگاپێکسڵ، لە کاتی خواست لەسەر چرکاندنی وێنەی سێڵفی، کامێراکە بۆ پێشەوە دەسووڕێت، ئەمەش وا دەکات کە هیچ کامێرایەکی لە پێشەوە نەبێت.
پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی 7 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە، خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایتی و بیرگەی ناوەکی بە بژاردەکانی 128 و 256 گێگابایتیە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر و لە پشتەوە هەستەوەری پەنجەمۆر بوونی هەیە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Asus ZenFone 6:
- ڕوونما: قەبارەی 6.4 ئینج – جۆری LCD – ڕوونی +FHD – شووشەی جۆری Gorilla Glass 6.
- دیزاین: نۆچ: نییەتی. چوارچێوە: 83.8% دوور لە ڕوونما.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 855.
- گرافیک: (Octa-core (1 x 2.84GHz, 3 x 2.41GHz, 4 x 1.78GHz.
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 9.2 میلیمەتر.
- کێش: 190 گرام.
- پاتری: 5,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە/پێشەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ. دووەم: 13 مێگاپێکسڵ لە جۆری ultrawide.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – MicroSD – بیستۆک.
- دەنگ: –
- ڕایەڵە: GPS – WiFi 2.4G/5G 802.11 a/b/g/n/ac – BT 5.0.
- ڕەنگ: ڕەشی تێکەڵاو – زیوی تێکەڵاو.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.

کۆمپانیاکە تاوەکو ئێستا کاتی بەردەستکردنی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاشکرایە کە نرخی لە 499$ ـەوە دەستپێدەکات.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.