10
یاری 17, ئایار 2019

ئێستا بەرگی ڕۆڵگێڕی فیلمی John Wick لە یاری Fortnite بەردەستە

دوێنێ (16 ـی 5) کۆمپانیای Epic بەرگی ڕۆڵگێڕی فیلمی John Wick ـی بۆ یاری Fortnite زیادکرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ئەمڕۆوە پەخشکردنی بەشی سێیەمی فیلمی John Wick لە سینەماکانی جیهاندا دەست پێدەکات.

کۆمپانیاکە بۆنەیەکی کاتی یەکتربڕی لە دۆخی ڕۆیاڵ باتڵ تایبەت بە فیلمی John Wick زیادکرد. یاریزانان دەتوانن بە بەرگە نوێیەکەوە یاری ئەنجام بدەن. بەرگە نوێیەکە لە ژێر ناوی Wick’s Bounty ـە. لە کاتی هاویشتنی ئاڵتونیدا، دەتوانیت پشتێن ببەستیت بۆ هۆکاری خۆپاراستن. وە لە کاتی هەر پێکاندنێکدا، کۆمەڵێک خاڵ وەردەگریت.

لە ئێستاوە بەرگی Wick’s Bounty بەردەستە بۆ کڕین بە نرخی 8$ لە کۆگای Epic (کرتە بکە بۆ کڕین).

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ