هەواڵ
17, ئایار 2019
یاریەکی نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی لە کۆگای Epic Gamesـدا

کۆمپانیای Epic Games بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی و هەموو دوو هەفتەیەک و بە درێژایی ساڵی 2019 هەڵدەستێت بە بەردەستکردنی یاریەکی خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی کۆگای Epic Games، لەم جارەشدا یاری Stories Untold بووەتە خۆڕایی و دەتوانیت یاریەکە بەدەست بهێنیت بۆ هەمیشە.
لە بارەی چیرۆکەوە ئەوا Stories Untold هەڵدەستێت بە باسکردنی 4 چیرۆکی جیاواز، بێگومان هەر چیرۆکێکیش شێوازێکی یاریکردنی جیاوازی هەیە بەڵام ئەوەی لەم یاریەدا دەیبینیت شتێکی دیکەیە چونکە هەر چوار چیرۆکەکە لە یەک کاتدا ڕوودەدەن! یاریەکەش لە ماوەی ڕاگەیاندنیدا کە دوو ساڵێک دەبێت هەتاوەکو ئێستا بەدڵبوونێکی زۆری بەدەستهێناوە.
هەروەها ئەم یاریە بڵاوکراوەتەوە لە لایەن کۆمپانیای Devolver Digitalـەوە و دەتوانیت لە ئێستادا لە ڕێگای کۆگای Epic Gamesـەوە بە خۆڕایی بەدەستی بهێنیت، ماوەی بەخۆڕایی بوونەکەش لە ئەمڕۆوەیە هەتاوەکو 30/5/2019 هەر بۆیە لەم ماوەیەدا تۆ دەتوانیت یاریەکە زیاد بکەیتە سەر هەژمارەکەت و بۆ هەمیشە ببیتە خاوەنی، لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەدا چۆنیەتی بەدەستهێنانی یاریەکەم ڕوونکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر بینەری بن.
پێداویستیەکانی کارپێکردن:-
- OS: Windows 7 or later
- Processor: Intel Core™ Duo or faster
- Memory: 2 GB RAM
- DirectX: Version 9.0
- Storage: 400 MB available space
- زانیاریەکی دیکە کە ستۆدیۆی بەرهەمهێن ئاماژەی پێکردووە ئەوەیە پێشنیارت بۆ دەکات بیستۆکەکانت بکەیتە گوێت و گڵۆپی ژوورەکەشت بکوژێنیتەوە
چۆنیەتی بەدەستهێنانی یاریەکە لە کۆگای Epic Games:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.