10
ئەپڵ 17, ئایار 2019

ئەپڵ لە هیند ڕیکلام بۆ مۆبایلی iPhone 6S دەکات و بە ناوازەی ناودەبات

وەک ئاشکرایە فرۆشی بەرهەمەکانی ئەپڵ لە هیند ئاستێکی بەرزی نەبووە لە ماوەی ڕابردوودا هەر بۆیە کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت تا ڕادەیەک ئەمە بگۆڕێت لە ڕێگای دووبارە ڕیکلامکردنی بۆ مۆبایلی iPhone 6S، بەڵی iPhone 6S تۆ بابەتەکەت بە هەڵە نەخوێندەوە و ئێمەش مەبەستمان لەو مۆبایلەیە کە ئەپڵ بۆ یەکەمین جار لە مانگی نۆیەمی ساڵی 2015ـدا ڕایگەیاند.

بێگومان نوێترینی مۆبایلەکانی ئەپڵ نرخێکی بەرزیان هەیە لە هیند ئەمەش لە کاتێکدایە مۆبایلی iPhone 6S نرخی 26910 ڕوبیەی هیندیە واتە نزیکی 382 دۆلار، ئەمەش بەدڵنیاییەوە نرخێکی گونجاوە بەڵام لە هەمان کاتدا مۆبایلی دیکەی ئەندرۆید بەردەستە بە هەمان نرخ و تایبەتمەندی بەرزتریشی هەیە، بەڵام ئایا کۆمپانیای ئەپڵ بەم کارەی سەرکەوتوو دەبێت لە فرۆشتنی ڕێژەیەکی باش لە مۆبایلی iPhone 6S؟

شایەنی باسە لە ئێستادا iPhone 6S لە وڵاتی هیند بەرهەمدەهێنرێت لە لایەن کۆمپانیای Wistron، هەمان کۆمپانیا لە هیند هەڵدەستێت بە بەرهەمهێنانی مۆبایلی iPhone SE. هەروەها هەندێک دەنگۆ هەیە لە بارەی بەرهەمهێنانی مۆبایلە نوێیەکانی ئەپڵ لە هیند لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڵام هەتاوەکو ئێستا ئەمە ئەوەیە کە ڕوودەدات و iPhone 6Sـیش دووبارە بەرهەمدەهێنرێت.

لە کۆتاییشدا دەپرسین ڕای تۆ چییە لەم بارەیەوە؟ ئایا بە 382 دۆلار ئامادەیت iPhone 6S بکڕیت؟ لە لێدوان لەم بارەوە لەگەڵمان بدوێ.

وێنەی ڕیکلامی ئەپڵ بۆ مۆبایلی iPhone 6S لە وڵاتی هیند:-

تاگەکان Iphone 6S
بۆچونی تۆ