سۆنی
17, ئایار 2019
سۆنی مۆبایلی Xperia Aceـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 630 و پاتری 2700 ملی ئەمپێرەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سۆنی بە فەرمی مۆبایلی Xperia Aceـی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست مامناوەند و نرخێکی زۆرەوە ڕاگەیاند، Xperia Ace لە ڕووکاری پێشەوەی خاوەنی ڕوونمایەکی بچوکە لە جۆری LCD و ڕووکارێکی کلاسیکی هەیە بە هۆی بوونی چوارچێوەیەکی تا ڕادەیەک قەڵەو و گەورە لە دەوری ڕوونماکەیدا.
هەروەها خاوەنی کامێرایەکی سێڵفیە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ، مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 630 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 4 گێگابایت. لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی یەک کامێرایە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و لە پاڵیشیدا فلاشێکی LED جێگیرکراوە و لە تەنیشتەکانی مۆبایلەکەشدا تێبینی بوونی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما دەکەین.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری LCD و بە قەبارەی 5 ئینج و بە ڕوونی FullHD
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 630
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 12 مێگاپێکسڵ
- بیرگە: 64 گێگابایت و پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی MicroSD ناکات
- ڕام: 4 گێگابایت
- توانستی پاتری: 2700 ملی ئەمپێر
- دەرچە: USB Type-C
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- ڕەنگ: ڕەش و سپی
- نرخ: 444 دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: 1/6/2019
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.