شاومی
17, ئایار 2019
شاومی پیرۆزبایی لە وەن پڵەس دەکات و بەڵێنی هاتنی مۆبایلێکی بەهێزتر و باشتر دەدات

وەک ئاشکرایە کۆمپانیای وەن پڵەس لە ماوەی ڕابردوودا هەریەک لە مۆبایلەکانی OnePlus 7 و OnePlus 7 Proـی بە فەرمی ڕاگەیاند، بەم بۆنەیەوە کۆمپانیای شاومی وەک کاری هەمیشەی توانج لە مۆبایلەکانی وەن پڵەس دەدات و بەڵێنی هاتنی مۆبایلە ڕاستەقینەکە دەدات، لەم جارەشیدا نیشانەی بازرگانی ڕێدمی سەر بە شاومی پیرۆزبایی لە وەن پڵەس کرد و بەڵێنی هاتنی بکوژی دووەمی مۆبایلە فلاگشیپەکانیدا Killer 2.0.
مۆبایلە نوێیەکەی شاومی پێدەچێت هەڵگری تایبەتمەندی بەرز و نرخێکی بێگومان گونجاو دەبێت، ئەم مۆبایلە نوێیەی ڕێدمیش وا دیارە خاوەنی کامێرایەک دەبێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ لەگەڵ ئەوەشدا کاردەکات بە پڕۆسێسەری بەهێزی کوالکۆم Snapdragon 855 و لە سەروو ئەمانەشەوە ئەگەر نرخێکی کەمی هەبێت ئەوا ئەگەری سەرکەوتنی بەسەر وەن پڵەسدا هەیە.
جریوەی ڕێدمی لە تویتەر تیایدا پیرۆزبایی لە وەن پڵەس دەکات:-
https://twitter.com/RedmiIndia/status/1128519350623674370
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.