سامسۆنگ

کۆمپانیای سامسۆنگ و ھواوەی کۆتایی بە جەنگی نێوانیان دەھێنن

ھەروەک دەزانین لە ئەمساڵدا و ھاوشێوەی ساڵەکانی پێشوو، کۆمپانیاکانی تایبەت بە بەرھەمھێنەری مۆبایلە زیرەکەکانی وەکو؛ سامسۆنگ، ھواوەی، ئەپڵ، شاومی و هتد… چەند بەرهەمێکی نوێی خۆیان ڕاگەیاند، هەروەها خەڵکانێکی زۆر چاوەرێی نوێترین بەرھەمە نوێیەکانی کۆمپانیاکان بوون.

بە پێی نوێترین ڕاپۆرت کە پێگەکان بڵاویان کردۆتەوە، ئاماژەیان بەوە داوە کە ھەریەکە لە کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ھواوەی ڕێککەوتنیان ئەنجامداوە. چەند ساڵێکی ڕابردووش ھەردوو کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ئەپڵ ڕێککەوتن، کە لە ئێستادا کۆمپانیای سامسۆنگ ڕوونما بۆ ئەپڵ دابین دەکات بۆ ئەوەی لە ئایفۆنە نوێیەکانیدا بە کاری بھێنێت.

ھەروەھا ئیدی لێرەوە جەنگی نێوان هەردوو کۆمپانیای زەبەلاحی سامسۆنگ و ھواوەی بە کۆتا دێت، دوور نییە لە داھاتوودا ھواوەی پشت بە بەرھەمەکانی سامسۆنگ ببەستێت و یاخود بە پێچەوانەوە، لەوانە؛ درووستکردنی ڕوونما و بیرگە و پرۆسێسەر و هتد…

ئەمە واتای ئەوە نییە کە کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ھواوەی پاش کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوانیان، ڕکابەری نێوانیشیان کۆتایی پێ دێت. لە ماوەی ڕابردوودا ھەریەکە لە کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ھواوەی و ئەپڵ و ئەوانی دیکە بەردەوام یەکتریان تۆمەتبار کردووە و ڕووبەری دادگا بوونەتەوە.

کۆمپانیای ھواوەی لە دوای سامسۆنگەوە پڕفرۆشترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکانە لە جیهاندا.

سەرچاوە :

17 ئایار، 2019