هەواڵ 18, ئایار 2019

یاری Rainbow Six Siege سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێت و قازانجەکانی دەگاتە ملیارێک دۆلار

کۆمپانیای یوبیسۆفت لە ڕاپۆرتێکی داراییدا باس لە قازانجەکانی یاری Rainbow Six Siege دەکات و وا دیارە یاریەکە لە سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە هەتاوەکو ئێستا توانیویەتی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت، بە پێی ڕاپۆرتە داراییەکەی یوبیسۆفت یاری Rainbow Six Siege بووەتە هۆکاری بەدەستهێنانی کۆمپانیا بۆ داهاتێکی گەورە ئەویش ملیارێک دۆلارە.

بێگومان یاریەکە لە مانگی دوازدەیەمی ساڵی 2015ـدا ڕاگەیەنراوە و ئەم سەرکەوتنەشی لە سەرەتادا بەدەست نەهێناوە، تەنانەت زۆرێک لە یاریکەران بیرۆکەی یاریەکەیان بە دڵ نەبووە بەڵام لەگەڵ تێپەڕینی کات و گەشەپێدان بە یاریەکە بەدڵبوونێکی زۆری بەدەستهێناو ژمارەیەکی زۆریشی لە یاریکەران بە ڕووی خۆیدا ڕاکێشا.

بە شێوەیەک لە ئێستادا ژمارەی یاریکەرانی Rainbow Six Siege گەیشتووەتە 45 ملیۆن یاریکەر و ڕێژەکەش زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە لە نێوان بەرواری 1/4/2018 بۆ 31/3/2019 بە ڕێژەی لە سەدا 40%، هەرچەندە یاریکەران تێبینیەکی زۆریان لەسەر یاریەکە هەبوو بە هۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماوەی ڕابردوودا بەسەر یاریەکەدا هاتبوو بەڵام هێشتاش بە شێوەیەکی بەردەوام ڕێژەی یاریەکەرانی لە بەرزبوونەوەدایە.

تاگەکان Rainbow Six Siege
بۆچونی تۆ