ئای ئۆ ئێس

مایکرۆسۆفت یاری Minecraft Earth ـی بۆ ڕکابەری یاری Pokemon Go ڕاگەیاند

لە ڕاستیدا، یەکەمین ڕاگەیاندنی یاری Minecraft Earth لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە لە کۆنگرەی Build 2019 ـی ئەم مانگەی کۆمپانیاکەدا بوو. بەڵام لە ڕێکەوتی 17 ـی ئەم مانگەدا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی یاری Minecraft Earth ـی بە خاوەن ڕاستی خەیاڵی(AR) ـەوە بۆ مۆبایلەکان ڕاگەیاند. ئەمەش لە یادی 10 ساڵەی ڕاگەیاندنی یاری Minecraft ـدا بوو.

یارییەکە هاوشێوەی هەر یەکە لە یارییە بەناوبانگەکانی Pokemon Go و Harry Potter Wizards Unite ـە. بەڵام لە جیاتی کۆکردنەوە یاخود شەڕکردن لەگەڵ گیانەوەرەکان، یارییە نوێیەی مایکرۆسۆفت خاوەن بنیادنانی کەرەستەکانە.

دەتوانیت لە ناوچەیەکی دیاریکراوی یارییەکەدا یاری لەگەڵ هاوڕێکانتدا بکەیت.

هەروەک پێشبینی دەکرا، یارییەکە توانستە هەورییەکانی Azure بەکار دەهێنێت بە یەکخستن و پشتگیری کردن لە سەکۆی PlayFab.

یارییەکە لە ئەمساڵدا بە نرخی خۆڕایی بۆ هەر یەکە لە سیستەمەکانی iOS و Android بەردەست دەکرێت. هەروەها لە هاوینی ئەمساڵدا کۆمپانیاکە وەشانی تاقیکاری لە یارییەکە بۆ ئەو کەسانە بەردەست دەکات کە خوازیان یارییەکە لە پێش بەردەستکردنیەوە تاقی بکەنەوە. لە ئێستاوە خۆتۆمارکردن بۆ بە دەست گەیشتنی وەشانی تاقیکاری کراوەیە(کرتە بکە بۆ خۆتۆمارکردن).

سەرچاوە :
19 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936