10
ئینتەرنێت 19, ئایار 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Ookla یەکەمین نەخشەی جیهانیی تایبەت بە بەردەستبوون و گەشەپێدانی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بەردەستکرد

زۆرێک لە خەڵکانی جیهان بیر و هۆشیان لە لای بەردەستبوونی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـە لە ناوچە و وڵاتەکەیان. بە تایبەتی لە دوای ئەوەی کە کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەستیان کردووە بە درووستکردنی مۆبایلی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G. بۆ ئەم مەبەستە، کۆمپانیای Ookla کە خاوەنی گەورەترین پێوەری خێرایی ئینتەرنێتە بە ناوی Speedtest، نەخشەیەکی ڕاگەیاند کە تایبەتە بە نیشاندانی ئەو ناوچانەی کە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـیان تێیدا گەشە پێدەدرێت یاخود بەردەستە.

لە نەخشەکەدا، بە ژمارە لەسەر شوێنی ئەو وڵاتانە دەری دەخات کە لە چەند شار نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G گەشە پێدراوە یاخود بەردەستە تێیدا. بە نزیککردنەوەی نەخشەکە، ژمارەکان دابەش دەبنە سەر ئەو شارانەی کە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G گەشەی پێ دەدرێت یاخود بەردەستە. هەروەها بە کرتە کردن لەسەر ژمارە/ژمارەکان، ناوی شار و کۆمپانیای پەیوەندی دابینکەر نیشان دەدات.

لە بەشی چەپی نەخشەکەدا ژمارەی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـی گەشەپێدراو و بەردەستبوو نیشان دەدات. نەخشەکە گشت ناوچەکانی جیهان دەگرێتەوە بە بێ جیاوازی.

کرتە لێرە بکە بۆ کردنەوەی نەخشەکە

بۆچونی تۆ