ئەپ و نەرمەکاڵا
20, ئایار 2019
ئەپی Google Calendar دۆخی تاریکی بۆ بەردەست دەکرێت

گووگڵ بەردەوامە لە بەردەستکردنی دۆخی تاریک بۆ ئەپەکانی، ئەمەش بێگومان پێدەچێت ئامادەکاری بێت بۆ هاوتاکردنی ڕووی ئەپەکانی لەگەڵ دۆخی تاریکی وەشانی ئەندرۆید کیو. لە دوای نوێکردنەوەی ئەپەکانی Messages ،Contacts ،Calculator و Keep، گووگڵ دۆخی تاریک بۆ ئەپی ڕۆژمێرەکەی واتە Calendar بەردەست دەکات، ئەمەش لە پێناو پاراستنی چاو و پاراستنی تەمەنی پاتری و دیمەنێکی جوانتر بۆ ڕووکاری ئەپەکان.
بۆ ئەوەی ئەم دۆخەت بۆ بەردەست بکرێت پێویستە ئەپەکە بۆ دوایین وەشان بەرز بکەیتەوە، ئەمە هەرچەندە ئەم تایبەتمەندییە زیاتر پشتبەستووە بە نوێکردنەوەی ڕاژەیی واتە Server Update، ئەمەش واتای وایە بەکارهێنەران وردە وردە دۆخەکەیان پێ دەگات. هەرکاتێک تۆ شایستەبوویت بۆ ئەم تایبەتمەندییە ئەوا لە Settings -> General -> Theme دەتوانیت دۆخەکە چالاک بکەیت.
کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی ڕۆژمێری گووگڵ

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!