مایکرۆسۆفت

فەرمی: وەشانی کۆتایی Windows 10 May 2019 Update بۆ هەمووان بەردەست کرا

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و چەندین وەشانی تاقیکاری، ئەمڕۆ وەشانی کۆتایی Windows 10 May 2019 Update بۆ هەمووان بەردەست کرا، کە لەگەڵ خۆیدا چەندین تایبەتمەندی هێناوە، لەوانە: ڕووکاری نوێی Light، و Kaomoji و ئاستی ئاسایشی بەرزتر و جیاکردنەوەی کۆرتانا لە بزوێنەری گەڕان و زیاتریش…

یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکان مامەڵەکردنی تایبەتە لەگەڵ پەڕگەی جۆری exe. و کردنەوەیان لە ژینگەیەکی Virtual بۆ پشکینین پێش کردنەوەیان لە ژینگەی سەرەکی کۆمپیوتەرەکەت. ئەمەش لە پێناو پاراستنی کۆمپیوتەرەکەت لە توشبوون بە زیانەواڵە.

مایکڕۆسۆفت لە مانگی ڕابردووەوە وەشانی پێش کۆتایی لەم وەشانەی ئێستای ویندۆز ١٠ بەردەست کردووە و تا ئەمڕۆ توانیویانە دیارترین گیروگرفتەکان چارەسەر بکەن بە پشت بەستن بە ڕەخنە و پێشنیاری بەشداربووانی پڕۆگرامی ئینسایدەر، و لە کۆتایشدا ئەمڕۆ وەشانی کۆتایی بۆ هەمووان بەردەست کرا.

شایەنی باسە لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیە کۆمەڵێک گۆڕانکاری تری بەرچاو کراون. بۆ نمونە دەستبەسەرداگرتنی زیاتری نوێکردنەوەکان واتە ئەپدەیتەکان، بۆ نمونە، دواخستنیان بۆ ماوەی ٣٥ ڕۆژ. هەروەک کاتەکانی جێگیرکردنی نوێکردنەوەکانی ڕێکترخستووە بۆ ئەوەی ویندۆز باشترین کات هەڵبژێرێت بۆ جێگیرکردنی وەشانی نوێ لە کاتی بەردەست بوونی.

هەروەک ئەم وەشانە گۆڕانکاری زۆری لە Start menu ،Action Center ،Settings، و هەروەها نوێترین ڕووکاری ڕووناک و ویندۆز ساندبۆکس و چەندین تایبەتمەندی و چاکسازی تریش.

بێگومان لە ئێستادا وردە وردە بە بەکارهێنەران دەگات، لەگەڵ بەردەست بوونی دەتوانن لە بەشی Updateـی ویندۆز بە کرتەکردن لە Check for Updates کۆمپیتوتەرەکەت نوێ بکەیتەوە. بۆیە زوو زوو لەم چەند ڕۆژە دەتوانیت پشکنین بۆ وەشانی نوێ بکەیت.

21 ئایار، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1165