گووگڵ

یوتیوب گۆڕانکاری لە شێوازی دەرکەوتنی ژمارەی بەژداربووانی کەناڵەکانی تۆڕەکەیدا دەکات

یوتیوب ڕایگەیاند کە لەمەودا کار بە ڕێگایەکی نوێ دەکات بۆ نیشاندانی ژمارەی بەژداربووانی کەناڵەکانی تۆڕەکەی. ئەویش بریتی دەبێت لە نیشاندانی ژمارەیەکی نزیک لە ژمارەی ڕاستەقینەی بەژداربووانەوە و ئەنجامدانی کورتکردنەوە بۆی.

لەمەودوا ئەگەر کەناڵێک ژمارەی بەژداربووانی لە 1,000 کەس تێپەڕی کرد. دەبێتە 1K و بە کورتی لە ژێر ناوی کەناڵەکەدا نیشان دەدرێت، بەمەش ژمارەی تەواوەتی بەژداربووان دەرناکەوێت. هەروەها وەکو نموونەیەکی دیکە؛ ئەگەر کەناڵێک 133,017 بەژداربووی هەبێت، ئەوا ژمارەکە کورت دەکرێتەوە و دەبێت بە 133K. بۆ ئەو کەناڵانەشی کە ملیۆنان بەژداربوویان هەیە، هاوشێوەی ئەم نموونەیەی لێ دێت؛ ئەگەر 51,389,232 بەژداربووی هەبێت، ژمارەکە کورت دەبێتەوە و دەبێتە 51M. بۆ ئەو کەناڵانەی کە کەمتر لە 1,000 بەژداربوویان هەیە، ژمارەکە وەکو خۆی دەنووسرێتەوە و کورتکردنەوەی بۆ ئەنجام نادرێت.

بە هەمان شێوە، لکێنراوەکانی یوتیوبیش هەمان دەرکەوتن بۆ ژمارەی بەژداربووانی کەناڵەکان ئەنجام دەدەن. خاوەن کەناڵەکان، دەتوانن وەکو جاران ژمارەی ڕاستەقینەی بەژداربووانیان لە سەکۆی YouTube Studio ـدا بە بێ کورت بوونەوە ببینن.

یوتیوب لە سەرەتاکانی مانگی 8 ـی ئەمساڵدا دەست بە دەرکەوتنی شێوازە نوێیەکەی ژمارەی بەژداربووانی کەناڵەکانی تۆڕەکەی دەکات.

سەرچاوە :

22 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586