ئەپ و نەرمەکاڵا 22, ئایار 2019

گووگڵ ژمارەی پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵی لە خزمەتگوزاری Google Duo بۆ 8 کەس بەرز کردەوە

لە ماوەی ڕابردوودا گووگڵ پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵی بۆ خزمەتگوزاری پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی Google Duo زیادکرد. هەروەها لە مانگی ڕابردوودا، گووگڵ خزمەتگوزارییەکەی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی جیهان بەردەستکرد. ئێستا، کۆمپانیاکە ژمارەی پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵی لە خزمەتگوزارییەکەدا بەرز کردەوە.

لە پێشووتردا دەتوانرا پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵ لەگەڵ 4 کەسدا ئەنجام بدرایە. ئێستا دەتوانرێت پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵ لەگەڵ 8 کەس لە یەک کاتدا ئەنجام بدرێت. لەمەودوا دەتوانیت لە ئەپی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکەدا، 7 کەس دیاری بکەیت و لە یەک کاتدا پەیوەندی ڤیدیۆییان لەگەڵدا ببەستیت.

بۆ بەدەست گەیشتنی گۆڕانکارییەکە لە ژمارەی پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵدا، پێویست بە نوێکردنەوەی ئەپەکە ناکات. بەڵام هەمیشە ئەپەکانت نوێ بکەرەوە بۆ بەدەستهێنانی دواین نوێکاری و گۆڕانکارییەکان. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەکانی خوارەوە بکەیت بۆ نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپەکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ