هەواڵ

هەرئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی یاری Overwatch بە خۆڕایی تاقیبکەرەوە

کۆمپانیای Blizzard Entertainment بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی یاری Overwatchـدا هەڵدەستێت بە بەردەستکردنی یاریەکە بەخۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی سەرجەم سەکۆکان. لە بارەی یاریەکەوە ئەوا Overwatch لە 24/5/2016ـدا بە فەرمی ڕاگەیەنرا و هەروەها بووە ڕکابەرێکی گەورەی هەردوو یاری DOOM و Uncharted 4، لە کۆتاییشدا بووە براوەی خەڵاتی یاری ساڵ لە 2016ـدا.

هەر بەم بۆنەیەشەوە کۆمپانیای ناوبراو تاقیکردنەوەیەکی خۆڕایی بۆ یاریەکە ڕاگەیاند و تۆی بەکارهێنەر دەتوانیت لەسەر هەریەک لە سەکۆکانی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر یاریەکە تاقیبکەیتەوە لە بەرواری 21/5/2019ـەوە بۆ 28/5/2019 واتە بۆ ماوەی هەفتەیەک، شایەنی باسیشە پاش ئەم تاقیکردنەوە خۆڕاییە داشکاندنێک لە نرخی یاریەکە دەکرێت.

بۆ تاقیکردنەوەی یاریەکە تەنها کۆگای Blizzard دابگرە و بگەڕێ بە شوێن یاری Overwatch و پاشان یاریەکە دابگرە بۆ تاقیکردنەوەی.

22 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891