10
هەواڵ 22, ئایار 2019

لە ماوەی تەنها مانگێکدا فرۆشی یاری World War Z گەیشتە 2 ملیۆن

کۆمپانیای Focus Home Interactive بە فەرمی فرۆشی یاری World War Zـی ڕاگەیاند. بە پێی کۆتا بڵاوکراوەکانی کۆمپانیای ناوبراو ئەوا یاری World War Z لە ماوەی یەکەمین مانگی ڕاگەیاندنیدا فرۆشی 2 ملیۆنی تێپەڕاند لەسەر سەکۆکانی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر.

هەرچەندە یاریەکە بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر لەسەر کۆگای Epic Games بەردەستکرا بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر یاریەکە نەبوو و فرۆشێکی باشی تۆمارکرد، یاری World War Z بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بەردەستە لەسەر کۆگای Epic Games هەروەها بەردەستیشە بۆ بەکارهێنەرانی هەردوو سەکۆی پلەیستەشن 4 و ئێکس بۆکس وەن بە نرخی 40 دۆلار.

بۆ ئاشنا بوون بە شێوازی یاریکردن لە World War Zـدا بینەری ئەم گەیم پلەیە بن:-

تاگەکان World War Z
بۆچونی تۆ