10
ئەپ و نەرمەکاڵا 23, ئایار 2019 بۆچوون

داگرتنی ئەپی Mi Drop تایبەت بە گواستنەوەی پەڕگەکان بۆ Android و Windows

ئاشکرایە زۆربەمان لە کاتی گواستنەوە و ئاڵوگۆرکردنی پەڕگە جۆراوجۆرەکان بە زۆری پشت بە بلوتوز دەبەستین، وە ھەریەکە لە ئێمەش دەزانین کە خێرایی بلوتوز وەکو پێویست نییە.

ئەمجارە کەی ئای تی ئێن ئەپی Mi Drop ـتان پێ دەناسێنێت، کە بە خێراترین ڕێگە دادەنرێت بۆ ئاڵوگۆرکردنی پەڕگەکان لە نێوان مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەرەکاندا، دەتوانرێت ئاڵوگۆرکردنی فایل لە نێوان مۆبایلە زیرەکەکان یاخود لە نێوان کۆمپیوتەرەکان بە خێرایەکی زۆر بەرز ئەنجام بدرێت. ئەپەکە خاوەن چەندەھا تایبەتمەندی ناوازەیە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:

  • گواستنەوەی گشت جۆرە پەڕگەکان لە نێوان مۆبایلەکان و کۆمپیوتەرەکاندا.
  • گواستنەوەی پەڕگەکان بە بێ بوونی ھێڵی ئینتەرنێت.
  • قەبارەی بێسنوور لە گواستنەوەی پەڕگەکان.
  • هەبوونی تایبەتمەندی وەستێنەری خودکار لە کاتی پچڕانی گواستنەوەکان و دەستپێنەکردنەوەی بۆ سەرەتا.
  • 200 جار خێراتر لە بلوتوز.
  • یەکەمین گوێزەرەوە کە خاوەن هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر نییە.
  • خاوەن دیزاینێکی نایاب.

ئەپەکە بە نرخی خۆڕایی بۆ هەردوو سیستەمی Android و Windows بەردەستە.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی Mi Drop بۆ Windows

کرتە لە ئێرە یاخود وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی ئەپی Mi Drop بۆ Android

بۆچونی تۆ