ئۆپۆ
24, ئایار 2019
ئۆپۆ مۆبایلی Oppo K3ـی بە کامێرایەکی سەرهەڵدەر و پڕۆسێسەری Snapdragon 710ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئۆپۆ بە فەرمی نوێترین مۆبایلی ئاست مامناوەندی خۆی نمایشکرد بە ناوی Oppo K3. مۆبایلەکە نرخێکی گونجاوی هەیە و خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرزە، Oppo K3 لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکی بێ نۆچە و لە بەشی سەرەوەشی کامێرای پێشەوەی بە شێوەی سەرهەڵدەر جێگیرکراوە، هەروەها خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە.
لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی دوو کامێرایە و 16 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای یەکەم و 2 مێگاپێکسڵیش بۆ کامێرای دووەم، لەگەڵ ئەمانەشدا مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری Snapdragon 710 و خاوەنی پاتریەکە بە توانستی 3765 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات لە جۆری VOOC 3.0.
گرنگترین تایبەتمەندیەکان:-
- ڕوونما: لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 6.5 ئینج و بە ڕوونی +FullHD و بە دووری 19:5:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 710
- پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 616
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری ColorOS 6
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ
- ڕام: 6 یان 8 گێگابایت
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSD زیاد بکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
- توانستی پاتری: 3765 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرای VOOC 3.0 دەکات بە خێرایی 20 وات
- ڕەنگ: ڕەش و مۆر و سپی
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- نرخ: 230 دۆلار بۆ جۆری 6/64 گێگابایت و 275 دۆلار بۆ جۆری 8/128 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: لە ئێستادا بەردەستە
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.