ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی ScreenshotGo بۆ رێکخستن و دۆزینەوەی ScreenShotـەکان لە فایەرفۆکسەوە

بێگومان ئەگەر ناوی مۆزێلا دەبیستن ڕاستەوخۆ بە فایەرفۆکسی دەبەستنەوە و وادەزانن تاکە بەرهەمە ئەم کۆمپانیایە پێشکەشی بکات، بەڵام بیرتان بێت بەرهەمی تری وەکو Notes by Firefox، و Lockbox بۆ بەڕێوەبەردنی تێپەڕەوشەکانت، و هەروەها Firefox Send بۆ ناردنی پەڕگە تا ٢ گێگابایتی هەیە. ئێستاش ئەپێکی تری بۆ ئەندرۆید بە ناوی ScreenshotGo بۆ مەبەستی بەڕێوەبردن و کۆکردنەوەی گرتەکانی ڕوونمای مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی پێشکەوتوو بەردەست کردووە.

بە پوختی کاری ئەم ئەپە کۆکردنەوە و ڕێکخستنی تەواوی گرتە گیراوەکانی ڕوونمای مۆبایلەکەتە واتە ScreenShotـەکان، و هەروەها گەڕانە لە سکرین شۆتێکی دیاریکراو لە ڕێگەی ئەو نوسراو و دەقانەی لەسەر سکرین شۆتەکان هەیە. بۆ نمونە ئەگەر سکرین شۆتی هەواڵێکت گرتبێت دەتوانیت ئەو نوسینەی لەناو وێنەکە هەیە سودی لێ وەربگریت بۆ گەران بە دوایدا لە ڕێگەی بزوێنەری گەڕانی ئەپەکەوە.

هەروەک ئەپەکە توانای ناسینەوەی نوسراو و دەقەکانی سەر سکرین شۆتەکانی هەیە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەوەی ئەپەکە لە ئێستادا لە دۆخی تاقیکاری دایە ناتوانیت نوسینەکە لەبەربگریتەوە و بیلکێنیت. ئەپەکە دوگمەیەکی هەیە بە ناوی GO و لەسەر ڕوونما دەبێت بە پێدانی دەسەڵاتی Allow display over other apps کە ڕێگەت پێدەدات بە گرتنی وێنەی ڕوونمای مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی خێرا و دەست بەجێ.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە لە گووگڵ پلەی

سەرچاوە :

24 ئایار، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1169