گەرمترین

هواوەی بە دوای جێگرەوەیەکە بۆ گووگڵ پلەی و بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ Aptoide لە گفتوگۆدایە

لە دوای ئەوەی لەم دواییەدا گەردەلولێکی بەهێز کۆمپانیای هواوەی گرتەوە، و خرایە لیستی ڕەش لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەدوایدا ڕاگەیاندنی هەندێک کۆمپانیای گەورەی وەکو گووگڵ و مایکرۆسۆفت لە وەستاندنی هەماهەنگی لەگەڵ هواوەی، کە بووە هۆی ئەوەی هواوەی ڕووبەڕووی کێشەی زۆر ببێتەوە، بۆ نمونە، نەبوونی ژینگەیەکی تایبەتی خۆی بۆ نەرمەواڵە و ئەپڵیکەیشن، ئەمەش لە دوای ئەوەی بە فەرمی بڵۆککران لە دەستگەیشتنیان بە گووگڵ پلەی.

ئەم سزایەش بێگومان واتای وایە هواوەی پێویستی بە پلانی یەدەگ هەیە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە. یەکێک لە چارەسەرەکان لە دوای توێژینەوەی هواوەی بریتییە لە بەکارهێنانی سیستەمێکی وەگەرخەڕی تایبەت بە خۆیان، بەڵام بە پێی چەند ڕاپۆرتێک هواوەی لەگەڵ کۆگای Aptoide لە گفتوگۆدایە.

لەم نێوەندەدا، ڕوون نییە کە ئەم گفتوگۆیە بۆ ئەوەیە کۆتایی بە ئەپەکانی هواوەی دێت لەم کۆگایە یان دەیانەوێت وەکو جێگرەوە لە داهاتوو لە جێگەی پلەی ستۆر لەسەر مۆبایلەکانیان جێگیری بکەن. کۆگای Aptoide فەرمی نییە و کەمتر لە لایەن پەرەپێدەرانەوە بەکاردێت. هەروەک وڵات سنوردارکردنی تێدا نییە و ڕێگە بەخەڵک دەدات بە داگرتنی وەشانی ناجێگیری ئەپەکانیش، کە ئەمە ئەو کێشانەن بە بەردەوامی ڕووبەڕووی بەکارهێنەرانی گووگڵ پلەی دەبنەوە.

شایەنی باسە، لە ئێستادا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی نییە لە بارەی ئەم هاماهەنگیەی هواوەی و ئەپتۆید، بەڵام لە گفتوگۆی بەردەوامدان بە مەبەستی لێکتێگەیشتن و گەیشتنە ئەنجامێک لە چۆنیەتی تێکهەڵکێشکردنی بەرهەمەکانیان لەگەڵ یەکتری، بەڵام لەبەرئەوەیشی سیستەمە تایبەتەکەی هواوەی توانای ئیشپێکردنی ئەپەکانی ئەندرۆیدی دەبێت، ئەوا پێناچێت ئەم هەماهەنگییە چارەسەرێکی کاتی بێت، بەڵکو زیاتر لە هەماهەنگیەکی ماوەدرێژ دەچێت.

24 ئایار، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1165