10
شاومی 25, ئایار 2019 بۆچوون

شاومی مۆبایلی Redmi 7Aـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 439 و پاتری 4000 ملی ئەمپێرەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ڕێدمی کە نیشانەیەکی بازرگانی سەر بە شاومییە لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Redmi 7Aـی ڕاگەیاند. وەک ئاشکرایە مۆبایلەکە دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ مۆبایلی Redmi 6A، لە بارەی تایبەتمەندییەکانەوە ئەوا لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی کامێرایەکە بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لەگەڵ ڕوونمایەکی بێ نۆچ بە قەبارەی 5.45 ئینج و بە ڕوونی 720×1440 پێکسڵ و بە دووری 18:9.

سەرەڕای ئەمانەش مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 439 و خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی 2 یان 3 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە فراوانی 16 یان 32 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 256 گێگابایت، Redmi 7A لە ڕووکاری پشتەوە هەڵگری کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و لە خوارەوەش فلاشێکی LED تێدا جێگیرکراوە.

هەروەها کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0 و خاوەنی پاترییەکی بەهێزیشە بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر، مۆبایلەکە بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و زەرد بەردەست دەبێت. سەبارەت بە نرخی مۆبایلەکە ئەوا زانیاری زیاتر لە بارەیەوە ئاشکرا دەکرێت لە بۆنەی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Redmi K20ـدا لە بەرواری 28/5/2019.

سەرچاوە:-

  • GSM Arena
تاگەکان Redmi 7A
بۆچونی تۆ