10
هەواڵ 25, ئایار 2019 بۆچوون

کۆمپانیای ZTE مۆبایلی ZTE Blade A5 2019ـی بە پڕۆسێسەری Unisoc SC9863A و پاتری 2.600 ملی ئەمپێرەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ZTE وا دیارە دەیەوێت درێژە بە ڕاگەیاندنی مۆبایلە ئاست نزمەکانی بدات و لە ماوەی ڕابردووشدا ناوبراو نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی ZTE Blade A5 2019. مۆبایلەکە وەک ئاماژەمان پێدا لە جۆری ئاست نزمە و لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی کامێرایەکە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لەگەڵ ڕوونمایەکی بێ نۆچ بە قەبارەی 5.45 ئینج و بە ڕوونی +HD.

لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و لە خوارەوەشی فلاشێکی LED تێدا جێگیرکراوە، ZTE Blade A5 2019 کاردەکات بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری Unisoc SC9863A لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 2 گێگابایت و بیرگەیەک بە فراوانی 16 گێگابایت کە دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی MicroSDـەوە.

مۆبایلەکە خاوەنی پاترییەکە بە توانستی 2.600 ملی ئەمپێر و سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری MiFavor 9.0 لەسەر جێگیرکراوە، لە بارەی نرخی مۆبایلەکە ئەوا 100 دۆلارە و لە ئێستادا لە ڕووسیا بەردەستە بۆ فرۆشتن.

سەرچاوە:-

  • GSM Arena
تاگەکان ZTE Blade A5 2019
بۆچونی تۆ