هەواڵ

لینۆڤۆ مۆبایلی Lenovo Z6 Youth Editionـی بە سێ کامێرا و پڕۆسێسەری Snapdragon 710ـەوە ڕاگەیاند

پاش ئەوەی کۆمپانیای لینۆڤۆ مانگی ڕابردوو مۆبایلی Lenovo Z6 Proـی ڕاگەیاند ئێستا کۆمپانیای ناوبراو بڕیاریدا جۆرێکی ئاست نزم لەم مۆبایلە ڕابگەیەنێت لە ژێر ناوی Lenovo Z6 Youth Editionـدا هەرچەندە مۆبایلەکە بە Lenovo Z6 Liteـیش دەناسرێت.

مۆبایلە نوێیەکە لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD و هەڵگری نۆچێکی بچوکە و تیایدا کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە جێگیرکراوە، لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی سێ کامێرایە بە ڕوونی 16+8+5 مێگاپێکسڵ و لە تەنیشتیدا هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە ئەمەش لە کاتێکدایە کامێرای پشتەوەی مۆبایلەکە توانای نزیککردنەوەی دەگاتە 8X.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.3 ئینج و بە ڕوونی +FullHD و بە دووری 19.5:9
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 710
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 616
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری ZUI 11
  • کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 16+5+8 مێگاپێکسڵ و بە توانای نزیککردنەوەی هەتاوەکو 8 جار
  • بیرگە: 64 و 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
  • ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
  • توانستی پاتری: 4050 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 15 وات
  • ڕەنگ: سوور و سەوز
  • نرخ: 174 دۆلار بۆ جۆری 4/64 گێگابایت و 203 دۆلار بۆ جۆری 6/64 گێگابایت و 246 دۆلار بۆ جۆری 6/128 گێگابایت
  • بەرواری بەردەستبوون: 28/5/2019 بەردەست دەبێت لە چین

سەرچاوە:-

  • GSM Arena

25 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891