ئەپ و نەرمەکاڵا

لە کۆتایی ئەم مانگەدا گووگڵ بە یەکجاری ئەپی YouTube Gaming دەوەستێنێت

ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی ئەپی YouTube Gaming ـی تایبەت بە بەشی یاریکردنی یوتیوب دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو. پێشووتر گووگڵ وتی کە لە مانگی 3 ـی ئەمساڵدا ئەپەکە لە کار دەخات. بەڵام وا دیارە کۆمپانیاکە لە یادی کرد و کۆتایی ئەم مانگەی وەکو دوا ساتەوەختەکانی ژیانی ئەپی YouTube Gaming دیاریکرد و بە یەکجاری دەیوەستێنێت.

گووگڵ ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی 30 ـی ئەم مانگەدا (5) بە یەکجاری ئەپی YouTube Gaming لە کار دەخات و لە کۆگاکاندا دەیسڕێتەوە. وەکو ژمارەیەک لە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی، گووگڵ ئەم خزمەتگوزارییەشی بە هۆکاری کەمی بەکارهێنەرەوە لە کار دەخات.

ئەگەر بە بەردەوامی ئەپی YouTube Gaming بەکاردەهێنیت، ئەم چەند ڕۆژە دەبێتە کۆتا ڕۆژەکانت لەگەڵ ئەپەکەدا و ماڵئاوایت لێ دەکات. بەڵام دەتوانیت لە وێب و لە ئەم بەستەرەوە (http://www.youtube.com/gaming) سوود لە بەشی نوێی یاریکردنی تۆڕی یوتیوب وەربگریت.

سەرچاوە :
25 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840