بەراورد
27, ئایار 2019
جیاوازی نێوان سەرچاوە کراوە (Open Source) و سەرچاوە داخراو (Closed Source) لە 5 خاڵدا

پرسیارە دووبارە بووەکان پێویستە زیاتر لێیان بڕاوندرێت. لە ئێستادا زۆرێک لە ئێمە نازانێت جیاوازی نێوان سەرچاوە کراوە (Open Source) و سەرچاوە داخراو (Closed Source) چییە. کەی ئای تی ئێن لە 5 خاڵدا جیاوازی نێوان سەرچاوە کراوە (Open Source) و سەرچاوە داخراو (Closed Source) ـت دەخاتە بەردەست.
با سەرەتا لە پێناسەیانەوە دەست پێ بکەین.
- سەرچاوە کراوە (Open Source) چییە؟
سەرچاوەی کۆدەکانی بۆ ھەموو لایەنێک بەردەستە و ھەموو کەسێک دەتوانێت کۆدەکان ببینێت و سوود لە کۆدەکان ببینێت بە مەبەستی دەستکاریکردن و فێربوون و هەر هۆکارێکی دیکە، سەرچاوە کراوە بیرۆکەیەکی زۆر باشە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوون و بینینەوەی ھەڵەکان و چارەسەرکردنیان. وەک سیستەمی ئەندرۆید؛ کە سیستەمێکی سەرچاوە کراوەی کۆمپانیای گووگڵە، دەتوانی دەستکاری ناوەڕۆک بکەیت.
- سەرچاوە داخراو (Closed Source) چییە؟
ئەمە پێچەوانەی سەرچاوە کراوەیە، واتا ناتوانرێت کۆدەکان بەدەست بخرێن بە ھۆی داخراوییەوە، ئەو نەرمەکاڵایانەی کە گەشەپێدەران پەرەی پێ دەدەن تەنھا دەیانەوێت خۆیان خاوەنی نەرمەکاڵاکە بن و تەنها خۆیان بتوانن کۆدەکان ببینن و دەستکاری بکەن. نموونە بۆ سەرچاوە داخراو؛ وەک سیستەمی iOS.
سەرچاوە کراوە هیچ تێچوویەکی ناوێت لە چاو سەرچاوە داخراوەوە، بە هۆی ئەوەی کە دەتوانرێت هەمووان سوود لە کۆدەکانی سەرچاوە کراوە ببینن. بەڵام سەرچاوە داخراو تێچوویەکی زۆری دەوێت و زۆرجار بە خۆڕایی نین.
لە سەرچاوە کراوەدا دەتوانرێت کەسانی دیکە یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن کە کێشەیەکیان لە پرۆژەکانیاندا ھەیە، جیاواز لە سەرچاوە داخراو کە خزمەتگوزاری بەشداربوونی نییە.
سەرچاوە کراوە دەتوانرێت لە لایەن کەسانی دیکەوە گۆرانکاری تێدا بکرێت و زیاتر بەرەو پێش بچێت. بەڵام ناتوانرێت کەسانی دیکە گۆڕانکاری لە سەرچاوە داخراودا بکەن.
کێشەی سەرچاوە کراوە ئەوەیە کاتێک گەشەپێدەران دەستکاری کۆدەکان دەکەن، لە لایەن کۆمپانیاکانەوە پێداچوونەوەی بۆ ناکرێت و ئەمەش گەورەترین خاڵی لاوازی سەرچاوە کراوەیە. گەر بێین سەیری سەرچاوە داخراو بکەین، گەورەترین خاڵی بەھێزی ھەیە ئەوەیە لە لایەن گەشەپێدەرانی زیاترەوە نەرمەکاڵاکە ڕوون دەبێتەوە و ڕێنیشاندەر دەبێت.
سەرچاوە کراوە بەوە دەناسرێت کە زۆر جار کەلێن ھەیە تێیدا و زۆرجار بەکارھێنەران ڕوو دەکەنە ئەو ئەپ و سیستەمانەی کە داخراون، لایەنێکی دیکەی سەرچاوە کراوە ئەوەیە کە پرۆژەکان لە لایەن کەسی نەناسراوەوە بەرێوەدەبرێن، بەلام سەرچاوە داخراو بەوە ناسراوە ئاسایشی بەھێزی هەیە و ئەو کەسەی پرۆژەکە دەکات دواتر پێداچوونەوەی بۆ دەکات.