کۆمپیوتەر

کۆمپانیای Asus لاپتۆپی ZenBook Duo و ZenBook Pro Duo ـی بە 2 ڕوونمای 4K ـییەوە ڕاگەیاند

وا دیارە ئەمساڵ ساڵی ڕوونما دووانییەکانە. کۆمپانیای Asus لە کۆنگرەی Computex ـدا لاپتۆپەکانی ZenBook Duo و ZenBook Pro Duo ـی بە 2 ڕوونمای 4K ـییەوە ڕاگەیاند. بەڵێ، 2 ڕوونما!

ڕوونمای یەکەمی هەردوو لاپتۆپەکە قەبارەیان 15.6 ئینجە لە جۆری OLED و بە ڕوونی 4K. هەروەها ڕوونمای دووەمیان کە لە سەروو تەختەکلیلەوەیە، بە ScreenPad Plus ناو دەبرێت و قەبارەی 14 ئینجە بە چێوەی 32:9 و ڕوونی 4K ـە. لاپتۆپی ZenBook Pro Duo خاوەن پڕۆسێسەری Intel Core i9 HK و کارێکی گرافیکە لە جۆری NVIDIA RTX 2060.

دەتوانیت لە ڕوونمای دووەمدا، کردارە پێویستەکان ئەنجام بدەیت و چەند ئەپێک لە یەک کاتدا بکەیتەوە. ڕوونماکە جێگای تەختەکلیلی نەگرتووە و تەختەکلیلەکەی بە پڕاوپڕ لە خوارەوە لە جێگای خۆیەتی، هەروەها تراک پادەکەشی خراوەتە بەشێکی بچووکی تەنیشت تەختەکلیل.

هەرچی دەربارەی لاپتۆپی ZenBook Duo ـە. قەبارەی ڕوونمای یەکەمی 14 ئینجە و قەبارەی ڕوونمای دووەمیشی 12.6 ئینجە. خاوەن پڕۆسێسەری Intel Core i7 و کارتێکی گرافیکی جۆری GeForce MX 250.

تاوەکو ئەم ساتە کۆمپانیای Asus نرخ و وردەکارییەکانی دیکە و ڕێکەوتی بەردەستکردنی لاپتۆپە نوێیەکانی ئاشکرا نەکردووە.

سەرچاوە :
27 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828