10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 28, ئایار 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Asus وەشانی دووەمی لە تەکنەلۆژیای ScreenPad ڕاگەیاند

نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر کۆمپانیای Asus بۆ یەکەمجار تەکنەلۆژیای ScreenPad ـی لەسەر کۆمپیوتەری ZenBook Pro ڕاگەیاند، کە بریتی بوو لە هەبوونی ڕوونمایەک لە ژێر تراک پاددا. بۆ ئەمساڵیش و لە کۆنگرەی Computex ـدا، کۆمپانیای Asus وەشانی دووەمی لە تەکنەلۆژیای ScreenPad بە دیزاینێکی نوێ و قەبارەیەکی گەورەترەوە ڕاگەیاند.

وەشانە نوێیەکەی ScreenPad قەبارەی 5.65 ئینجە و چێوەی 18:9 ـە، لە کاتێکدا کە وەشانەکەی پێشووتری قەبارەی 5.5 ئینج و چێوەی 16:9 بوو. ڕوونماکەی بە ڕێژەی 50% ڕووناکترە و 2.5 جار زیاتر وزە پاشەکەوت دەکات لە چاو وەشانەکەی پێشووتریدا. لە ڕاستیدا کە دەڕوانیتە نەرمەکاڵاکانی، هەستی هاوشێوەی بەکارهێنانی مۆبایلت دەبێت.

وەشانی دووەمی تەکنەلۆژیای ScreenPad لە ئەمساڵدا و لەسەر لاپتۆپەکانی ZenBook 13 و 14 و 15 و Flip 15 جێگیر دەکرێت. هەروەها لە داهاتوودا لەسەر لاپتۆپە نوێیەکانی دیکەی کۆمپانیاکەدا جێگیر دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ