هەواڵ
29, ئایار 2019
مۆبایلی OnePlus 7 Pro نوێکارییەکی پێدەگات و تیایدا کامێرای مۆبایلەکە باشترکراوە و چەند چاکسازییەکیش ئەنجامدراون

پاش ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا مۆبایلی OnePlus 7 Pro یەکەمین نوێکاری پێگەیشت ئێستا کۆمپانیای وەن پڵەس نوێکارییەکی دیکەی ڕەوانەی مۆبایلەکە کردوو تیایدا جەخت دەکاتەوە لە باشترکردنی کامێرای مۆبایلەکە و چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک لە ڕوونمای مۆبایلەکە.
نوێکارییەکە هەڵگری وەشانی OxygenOS 9.5.4 دەبێت لە یەکە جیهانییەکان و OxygenOS 9.5.5ـیش لە یەکە ئەوروپییەکان بەڵام لە هەردوو وەشانەکەدا هەمان گۆڕانکاری ئەنجامدراون و هیچ جیاوازییەکیان نییە، هەروەها وەشانەکە لە ئێستادا بەردەستە بۆ کۆمەڵێک لە بەکارهێنەران و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بۆ ژمارەیەکی زیاتر لە بەکارهێنەران بەردەست بکرێت.
گۆڕانکارییەکانی ئەم نوێکارییە:-
- چارەسەرکردنی کێشەی درەنگ گەیشتنی دەنگ لە بیستۆکە بلوتوسەکان و لە کاتی ئەنجامدانی یاریدا
- باشترکردنی تایبەتمەندیی دوو کرتە کردن لەسەر ڕوونما بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە
- باشترکردنی جۆرایەتی وێنەکان لە کاتی چرکاندنی وێنە لە دۆخی HDR
- باشترکردنی توانای کامێرا لە ژینگە ڕووناکی کەمەکاندا
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.