هەواڵ
31, ئایار 2019
ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo Y15ـی بە پاتری 5000 ملی ئەمپێر و سێ کامێراوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ڤیڤۆ بەردەوامە لە ڕاگەیاندنی مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان و ئەم جارەش بە فەرمی نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی vivo Y15. مۆبایلەکە وەک ئاماژەمان پێکرد ئاست مامناوەندە و نرخێکی تا ڕادەیەک گونجاوی هەیە لە پای ئەو تایبەتمەندییانەی تیایدا بەردەستکراوە، بە شێوەیەک خاوەنی پاترییەکی بەهێزە بە توانستی 5000 ملی ئەمپێر و خاوەنی سێ کامێرای گونجاوە لە پشتەوە بە ڕوونی 13+8+2 مێگاپێکسڵ.
سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە ئەوا لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD و لە بەشی سەرەوەشی نۆچێک بوونی هەیە و تیایدا کامێرای پێشەوە جێگیرکراوە، لە ڕووکاری پشتەوە وەک ئاماژەمان پێکرد خاوەنی سێ کامێرایە و لە خوارەوەش هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆرە، خاڵی لاوازی ئەم مۆبایلە لە پڕۆسێسەرەکەیدایە ئەویش لە جۆری Helio P22ـە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە ڕوونی 720×1544 پێکسڵ و بە قەبارەی 6.35 ئینج
- پڕۆسێسەر: Helio P22
- پڕۆسێسەری گرافیک: PowerVR GE8320
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری Funtouch 9
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 13+8+2 مێگاپێکسڵ
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
- توانستی پاتری: 5000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات
- ڕەنگ: شین و سوور
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- نرخ: 230 دۆلار
- بەروری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.